چایخانەی شەعب یەكێکە لە چایخانە قەرەباڵغەکانی شاری سڵێمانی. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا کراوەتەوە، بەسەرپەرشتی شاعیرە بەناوبانگەکانی کوردی وەک شاعیری ناسراو فایەق بێکەس و کوڕەکەی شێرکۆ بێکەس و ئەخۆل شا‌یب. ئەم چایخانەیە لە سەردەمی شەری ناوەخۆ لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا وەک بنکە و بارەگایەکی حیزبی نافەرمی خزمەتێکی باشی بە یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان کردوە. لە سەر چەند ڕەفەیەک بەدرێژایی چایخانەکە کۆمەڵە وێنەیەکی سەرکردە سیاسیەگرینگەکان ، بیرمەند و ڕۆشەنبیران، شاعیران و مۆسیقارەکان بەدرێژایی مێژوی کوردی هەڵواسراون هەروەها وێنەی تیمە لۆکاڵیەکانی تۆ‌پی پێش هەڵواسراون. لە نێو ئەم وێنانەدا وێنەی هیچ ژنێک نابیندرێت.

وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەمە، خاتو ڕۆژگار مستەفا کە هونەرمەندێکی هاوچەرخی دانیشتوی شاری سلێمانیە لە چەند مانگی رابردوودا دوو پارچە ڤیدیۆی لە کارەهونەریەکانی خۆی لە سەر شاشە لە چایخانەی شەعبدا نماییشکردن. هەردوو ڤیدیۆکە تایبەت بوون بە ئافرەت و مێیەتی ئافرەت و توندتیژی دژ بەئافرەت لە عێراقدا. نماییشەکەی خاتو ڕۆژگار مستەفا، کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامبوو وهەموو ڕۆژێک لە کاتژمێرە سەرەتاکانی کردنەوەی چایخانەدا بەڕێوە دەچوو، خەرێک بوو تەحددای نەریتی زاڵێتی رەگەزی نێرینەی دەکرد بەسەر فەزای قاوەخانە و چایخانە عێراقیەکاندا. چایخانەی شەعب لە دواهەمین رۆژەکانی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا هەڵسا بە نماییشکردنی یەکەمین جووتە وێنەی دوو ژنە شاعیری کورد.

IMG_6252 (1)

IMG_6269

دەتواندرێت پێشانگاکەی ڕۆژگار مستەفا وەک بەشێک لە گەشەسەندنێکی بەرفراوانتری مەیدانی هونەری هاوچەرخ ببیندرێت لە شاری سلێمانیدا. هەفتەیەک بەر لەم پێشانگایە لە هۆڵی پێشانگاکانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانیدا هونەرمەند شێرکۆ عەبباس هەڵسا بە سەرپەرشتی کردنەوەی پێشانگایەکی بەکۆ‌مەڵ لە ژێر ناوو نێشانی “غەڵبە غەڵب” کە کارە هونەریاکانی هەشت هونەرمەندی هاوچەرخی شاری سلێمانی لەخۆ گرتبوو. ناوو نیشانی پێشانگاکە “غەڵبەغەڵب ” لە لایەن هونەرمەند شێرکۆ عەبباس خۆی هەڵبژێردراوە وەک ڕەنگدانەوەیەک بۆ تێگەیشتنی هونەرمەند سەبارەت بە ئاڵۆزی بارودۆخی هەنووکەی عێراق.”هەموو ڕۆژێک ئێمە بەهۆی غەڵبەغەڵبەوە خەبەرمان دەبێتەوە، بەڵام زۆر زەحمەتە بزانین کە چی لەسەر ئەرزی واقیع روودەدات. ئەم غەڵبەغەڵبە دەرەنجامی ئەم وشانەیە کە ‌هێزی خۆیان لە دەست دەدەن”.

15045487_10211301530958190_1713118132_o

وێنە:کاری هونەری دامەزراندنی هونەرمەند شێروان فاتیح ‘ تۆزی فێربوون’، بەشێکە لە پێشانگای گرووپی “غەڵبەغەڵب” لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانیە.

پێشانگای ئەم هەشت هونەرمەندە، کە شێرکۆ ئەبباس خۆیشی یەکیکە لەوان، وایکردوە کە دەنگ و ژاوەژاو بەشێکی سەرەکی بێت لە کارە هونەریەکانیاندا. لە فیلمی نواندنەکەیدا بەناوی” دەنگی ئەو ژنە” هونەرمەند کانی کەماڵ یاری بەتاڵەکانی قژی خۆی دەکرد وەک دەزوەکانی ئامێری مۆسیقا. لە ئەنجامدانی ئەم کارەیدا هونەرمەند دەیەویست ئاماژە بکات بە نەریتی ئەم ئافرەتە هونەرمەندە کلاسیکیانەی کە قژ و بەشەکانی تری جەستەی خۆیان بەکار هێناوە وەک رێگایەک بۆ بانگەشەکردن بۆ جەستەی مێیینە. لە هەمان کاتدا، هونەرمەند شێروان فاتیح هەڵسا بە نماییشکردنی کاری هونەری دامەزراندنەکەی بەناوی “تٶزی فێربوون”. هونەرمەند شێروان فاتیح چەند پارچەیەکی زەنگی قوتابخانەکانی لە سەر سەببورەیەکی رەنگ سەوزی تەباشیری هەڵواسیوە و دواتر بە تەباشیری سپی خشتەیەکی کاتەکانی لە ژێردا دروست کردوە. کارە هونەریەکە پشت دەبەستێت بە گرینگی پێدانەکانی هونەرمەند لە سیستەمە پەروەردەیی و فێرکاریەکانی منداڵاندا، کە کۆمەڵێک مەرج بۆ هەڵسوکەوت و ڕەوشتە کۆمەڵایەتیەکان دادەنێت.هونەرمەند لەم پارچە کارهونەریەیدا بەنێو نەریتە هاوچەرخەکانی پەیوەست بە کات و ڕێکخستنی کاتدا دەگەڕێت، هەروەها بەنێو پەیوەندیاندا لەگەڵ ئەو بنەمای ‌هێزانەی کە لە ئارادان.

شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردوستانی عێراقدا بە هۆی چاڵاکیە کولتوریەکانیەوە ناوبانگی دەرکردووە. لەکاتێکدا کە کۆمەڵێک پەیمانگا و گەلەری هونەری لە شارەکەدا هەن، و پێویستە مومارەسەی هونەری هاوچەرخ هێشتاش لەلایەن پانتاییەکی بەرفراوانتری کۆموڵگەی هونەری و جەماوەرەوە باوەشی بۆ بکرێتەوە. فێرکردنی هونەر لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی شاری سلێمانی هەمان شێوەی بەشەکانیتری عێراق هەر لە سەر شێوازە کلاسیکی و تۆکمەکەی خۆی دەمێنێتەوە هەروەها بەهۆی ئەوەی هونەر و کولتوری کوردی لەم چەند ساڵەی دواییدا رووبەرووی تەوژمێکی زۆر خێرای مۆدێرنیزەبوون بووەتەوە، رێکخراوە لۆکاڵیەکانی شاری سلێمانی لەهەوڵی بەردەوامی پاراستنی هونەر و کولتوری کوردیدان لەم تەوژمە تیژڕەوە. دواتریش ئەم دوو نماییشەی هەریەک لە خاتو ڕۆژگار مستەفا و شێرکۆ عەبباس نیشانەی گەشەسەندن و گەورەبوونی کۆمەڵی هونەرمەندانی هاوچەرخن لە شارەکەدا. و لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا ئەم هونەرمەندانە تەحەددا و ڕچەشکێنی عادەت و نەریتە ڕەگداکوتاوەکانی ناو وڵاتی عێراق دەکەن.
سەرچاوەکان:

تانیا گۆسۆدزیان (Tanya Gousoudzian): کۆمارێکی دیمۆکراتی لە خەڵکی چایخانەکان، ئەلجەزیرە، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.

تانیا گۆسۆدزیان (Tanya Gousoudzian): لە سەرلێوارەکانی شاری موسڵەوە، شەڕێک لە پێناو کولتوری کوردی، ئەلجەزیرەی ئینگلیزی، ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٦.

پرۆژەی کولتوری کوردی، پڕۆژەی هەڵواسینی وێنەی مێیینەیەک لە کۆنترین چایخانەی کلاسیکی لە کوردوستاندا، ئەیلولی ٢٠١٦.