دەربارەی ئێمە
ئێمە کێین
رۆیا دامەزراوەیەکی تۆمارکراوی قازانج نەویست و رێکخراوێکی ناحکومی عێراقیە کە لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە بە ئامانجی هاوکاری کردن و پەرەپێدانی کلتوری عێراق، و دروست کردنی پردی کلتوری لەگەڵ جیهاندا. رۆیا بە فەرمی لەلایەن کۆمسیۆنی عێراق بۆ کۆمپانیاکانی کۆمەڵگای مەدەنی ( ژمارەی تۆمار. ١ب٧٥٤٦٨) تۆمارکراوە.
ئەندامانی دەستەی رۆیا بریتین لە:
تەمارا چەلەبی (سەرۆک)،ريم شاذر كبه، شوان ابراهیم تەها.
ئەرکەکان
ئامانجی سەرەکی رۆیا پەرەپێدانی کلتورە لە عێراق لە کاتێکدا کە پێشەنگئ سەرنجەکان لەسەر شتی ترە، و دروست کردنی سەکۆیەک بۆ توانا بەخشینی عێراقیەکان لە بواری هونەر، و بە تایبەت گەنجان، بۆ ئەوەی سوودی لێوەرگرن، و بەشداری لە بۆنە نێودەوڵەتیەکان بکەن. و هەروەها بۆ پشتگیری کردنی پرۆژە لۆکاڵیەکان، ئامانجی دروستکردنی تؤڕێک بۆ بۆنەی نێوان فەرهەنگەکانە بۆئەوەی هاوکاری پەرەپێدانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئێراق بێت. هاوکات پابەندە بە پەروەردەکردنی دیالۆگێکی فرەکلتور لەنێوان هونەرەکان.
چالاکیەکان
پرۆژەی سەرەکی رۆیا پاڤیلیۆنی نەتەوەیی عێراقە لە بیناڵی ڤێنیس. دامەزراوەکە کۆمیسیاری پاڤیلیۆنی ٥٥ مین و ٥٦ مین و ٥٧ مین بیناڵی ڤێنیس بووە لە ساڵەکانی ٢٠١٣، ٢٠١٥ و ٢٠١٧ یەک لە دوای یەک. پیشانگای پاڤیلیۆنی ٢٠١٥، ‘ جوانی شاراوە’، گواستراوە بۆ مۆزەخانەی هونەرە سەردەمیەکان، گێست (٢٠١٦) و قەڵای هەولێر، عێراق (٢٠١٧) و هەروەها هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوکراوەی علی وێی وێی (٢٠١٥)، کە بە هاوکاری هونەرمەندی ناوداری سەردەم علی وێی وێی بەرهەمهاتووە. پیشانگای پاڤیلیۆنی ٢٠١٧ لەلایەن سەرۆک و دامەزرێنەری دامەزراوەی رۆیا تەمارا چەلەبی سەرپەرشتی کرا، و شوێنەواری عێراقی پیشاندا کە پێشترهەرگیز عێراقی جێنەهێشتووە.
لە مایسی ٢٠١٥، رۆیا یەکەم پرۆژەی چارەسەری شانۆیی لە بەغدا دەستپێکرد، کە لەلایەن شازادە کلاوس پشتگیری و هاوکاری دارایی کرا. هەروەها رۆیا چەندین فلیمی لەلایەن فلیمسازی عێراقی تازەپێگەیشتوو و لاو بەرهەمهێناوە، وەکو شەوانی بەغدای فورات الجمیل، مۆسیقای چاخی دەوەن لەلایەن شێرکۆ عەباس و بەرهەمی ناساندن لەلایەن لوئەی فاضل. لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوەکە دەستپێشخەریەکی نوێی بڵاوکراوەیی پەروەردەیی خستەڕوو، پەرتوکی رۆیا، و هەروەها نوسراوێکی تەواوکاری لە سەر کارەکانی وێنەگری عێراقی لەتیف الانی بڵاوکردەوە.
لەگەڵ کارەکانی بۆ پشتگیریکردن و پەرەپێدانی کلتور لە نێو عێراقدا، رۆیا داتابەیسێکی بێ وێنەو فراوانی ئەو هونەرمەندانەی لە عێراق کاردەکەن دەکاتەوە، کە هەموو بەشێکی هونەری دادەپۆشێت وەکو هونەرەکانی بینراو و شانۆگەری و مۆسیقا و لە ساڵی ٢٠١٦ دامەزرا، ئەوە یەکەم داداپەیسی ئۆنلاینی هونەرمەندانی سەردەمیی عێراقی بەردەستەو دامەزراوەکە بەردەوامە لە پەرەپێدانی ئەو هونەرمەندانە لەرێگەی هەوڵ و کۆششی ئالیکاری لەگەڵ دامەزراوەی کلتوری لەسەر ئاستی جیهانی.
لەگەڵ ئەوەشدا، بلۆگی رۆیا پلاتفۆرمێکی زیندوە بۆ هەنەر لە عێراقدا، بەبەردەوامی چاوپێکەوتن لەگەڵ هونەرمەندانی دامەزراو و تازەپێگەیشتوو لە عێراق و تاراوگە بڵاوکراوەتەوە بۆ هاندانی دیالۆگ، ئاڵوگۆڕی ئایدیاکان و پەرەپێدانی ئەگەری ئالیکاری.
بۆ زانیاری زیاتە لەسەر چالاکیەکانمان یان هونەرمەندەکانمان، یان بۆ تەسلیم کردنی نمونەی کارەکان، تکایە پەیوەندیمان پێوەبکەن لەرێگەی [email protected]
سپۆنسەر و پاڵپشتەکان
ئێمە وەکو دامەزراوەیەکی قازانج نەویست پشت بە هاوکاری دارایی دەبەستین. لیستی خوارەوە بریتیە لەو رێکخراو و کەسایەتیانەی کە سپۆنسەری چالاکیەکانی ئێمە بوونە.
رێزدار نێچیرڤان بارزانی
بەڕێز خالید خۆشناو
هەروەها دەمانەوێ سوپاسی پاڵپشتی ئەو رێکخراوانەی خوارەوە بکەین: