هەردوو سەرپەرشتیارەکە خاتو تامارا چەلەبی و پاوڵۆ کۆلۆمبۆ کۆمەڵێک بابەتیان بۆ پێشانگای ‘کۆنینە’ هەڵبژارد کە خاڵی جەوهەری و ىڕبڕەی پشت لە قەڵەم دەدرێن بۆ هەر شارستانیەتێک. شوێنەوارناسی بەناوبانگ د.جەین موون ئۆبی لە یەکەمین تیانووسی –blog ئەم پیشانگایەدا هەڵدەستێت بە تیشک خستنە سەر بابەتی ‘زەوی’ و تیایدا باس لەوە دەکات ئاخۆ زەوی بۆ شارستانیەتە کۆنەکانی باشوری عێراق و ئەمڕۆژگارەی شوێنەوار ناسەکان چ مانایەک دەگەیەنێت.

د. جەین موون ئۆبێ یەکێکە لە شوێنەوارناسە نێودەوڵەتیە لێهاتوەکان و بەڕێوەبەری بەشداریشە لە پڕۆژەی شوێنەوارناسی لە ناوچەی(ئوور)، کە پڕۆژەیەکی کەلەپووری شوێنەوارناسیە لە ناوچەی ‘گردی خەیبەر’ لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق. د. موون لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦-١٩٨٦ لە شاری بەغدا دا کاریکردوە بۆ قوتابخانەی بەریتانی شوێنەوارناسی لە عێراق، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کرا بە ئەفسەری فەرمانی شاهانەی بەریتانی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ زانستی شوێنەوارناسی.

پڕۆژەی شوێنەوارناسی ئوور لە ساڵی ٢٠١٢دا وەک هەماهەنگیەکی نێودەوڵەتی لە نێوان زانکۆی مانچستەری بەریتانی، ئەنیستیتیۆی بەریتانی بۆ لێکۆڵینەوەو دیراسەکردنی عێراق و ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق بۆ کەلوپور و شوێنەوارە کۆنەکان دروست کرا. ئەم پڕۆژەیە جەخت دەکاتەوە سەر ئەم گردە شوێنەواریانەی کە دەکەونە ناوچەی ‘گردی خەیبەر’ کە نزیکەی دوو کیلۆمەتر دوورن لە شاری ئووری کۆن. وێنە ئاسمانیەکان ئەوە نیشاندەدەن کە لەم ناوچەیەدا باڵەخانەیەکی زۆر گەورە کەوتۆتە ژێر زەوی، لە سەردانێکی مەیدانیدا بۆ ناوچەکە ئەوە سەلمێندرا کە ئەم شوێنەوارە بەلایەنی کەمەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠٠٠ چوار هەزار ساڵ بەرلە ئێستا.

Patterns of light and dark show in the earth after rain at Tell Khaiber. The plan of the public building, with its thick perimeter wall and surrounding towers, a secret the earth has kept for three and a half thousand years, is suddenly revealed. Photo: Ur Region Archaeology Project.

هەر کولتورێک بۆخۆی جۆری پەیوەندی خۆی لەگەل ئەم خاکەدا دیاریدەکات کە لە ژێر پێیایەتی، هەروەها لەگەڵ ئەم گیاندار و ڕوک وگژوگیایانەش کە لێیەوە سەر هەڵدەدەن. ئەمەش بۆ خۆی بەشێکە لە جەوهەری مرۆڤ بوون. کۆمەڵگە دێرینەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی عێراق پەیوەندیەکی زۆر تابەت و نزیکیان لەگەڵ زەویدا هەبوو، لەبەر ئەوەی تائەندازەیەک زەوی هەموو ئەم شتەبوو کە ئەوان هەیان بوو. ئەم پیاو و ژنانەی کە بۆ یەکەم جار لە نێو شارەکاندا کۆبوونەوە و پەرەیان بەهۆکارەکانی مانەوەی ئەم شارانەدا وەک ئەوانیان نەکرد، جا لە بەر هۆکاری زۆر و زەوەندی سەرچاوە سروشتیەکانەوەبێت یاخود رەنگبێت لە بەر هۆکارێکی پێچەوانەوەوە بووبێت. ئەوان ڕێژەیەکی زۆر کەمی سەرچاوە سروشتیەکانیان هەبووە وەک: قامیش و داری خورما، رێژەیەکی دیاریکراو لە ئاو، بەڵام ئەندازەیەکی گەورە لە زیرەکی و توانای داهێنان و بریاری یەکلاکەرەوەیان هەبووە. زەوی: قوڕ و گڵ. ئەوان لەم سەرچاوە دیاریکراوانەی کە لەبەر دەستیاندا بوون یەکەمین شارستانیەتەکانیان دروستکرد، لەگەڵ ژیانی شار، پەیوەندی نووسین، پێکگەییشتنی تۆرە بازرگانیە دوورە دەستەکان هەروەها لە گەڵیشیاندا چەوساندنەوە و داگیرکاری و سەرجەم بوارە خراپەکانیتری شارستانیەتەکانیش هاتنەکایەوە.

قوڕ یەکێکە لەو سەرچاوانە و بۆ کاری بیناکاری بەکاردەهێندرا، باوترین شێوازی بەکار‌هێنانیشی بریتی بووە لە خشتی قوڕی بەئاگر نەسوتیندراو کە بەزمانی عەرەبیش پێیدەوترێت “لیب”، تاکو ئەم دواییانەش لە بیناکاری گوندەکاندا بەکارهێندراوە. لە بیناکاری باڵەخانە گەورەو گرینگرکانیشدا خشتی سورەوەکراو وهەندێکجاریش بەردی گرانبەهای هاوردەکراویش بەکارهێندراوە. کۆشک و باڵەخانەگەورەکان و پەرستگاکانیش بەم شیوازە ڕازێندراونەتەوە و زۆربەی جاریش بە واجیهەیەکی داهێنەرانە و خەیاڵیەوە. لەکاتێکدا کە کەمێک بۆ شوێنەوارناسەکان ماوەتەوە، کە ئەویش بەڕۆڵی خۆی هەمیشە دەبێت رێکی بخاتەوە لەگەل پلانەکانی زەویدا. تەنانەت ئەمەش بۆ ئێمە کارێکی سەختە ، چونکە: خشتی قوڕ هەرزانە و بەئاسانی کاری پێدەکرێت، هەروەها پێویستی بە چاککردنەوەی بەردەوام هەیە بۆ مانەوە، بۆیە نوێکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەیان بەردەوام بوو. لەبەر ئەمە، کاتێک کە ئەم خانوانە چۆلکران و ژیرخاک کەوتن، هەروەک زۆربەی خانوەکان ئاوا بوون، ئەوەی کە مایەوە بریتی بوو لە مەتەڵێکی ئاڵۆز.

دوو وێنە: پەرستگای کارانیداش لە ئوروک کە واجیهەکەی بە خشتی قوڕی ئامادەکراو نەخشێندراوە. دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی پانزەهەم بەر لە زایین.

پیشەسازی فەخفوری، یەکێکە لە بەرهەمە هەرە گەورەکانی زەوی، و لە لایەن شوێنەوارناسانەوە زۆرجێی بایەخە و خۆشەویستیشە. بەپێچەوانەی بەردی بەنرخ و کەرەستە کانزاییە دێرینەکان، قاپ و کەرەستەکانی خواردن بەئاسانی دەشکێن، و فڕێدەدرێن و چاکدەکرێنەوە. بێگومان هەندێکجار چەند جۆرەکەرەستەیەکمان هەن کە لەم حاڵەتی شکان و لە ناوچوونە هەڵاوێر دەکرێن(زۆرێک لە ئێمە تاکو ئێستاشی لەگەڵدابێت کوپی چا یان قاوەی داپیرەکانمان هەر ماون)، بەڵام زۆرینەی ئەم پارچە دەفرانەی کە لە هەڵکۆڵیەنەکاندا دەدەۆزرێنەوە نزیکن و دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمێکی نوێ بەگوێرەی ئە م سیاقەی کەدواجار تیایدا بەکارهێندراون. ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەستنیشانکردنی مۆدێل و ستایلی دەفر وکوپە فەخفوری و سیرامیکیەکان زۆر گرنگن بۆ گێرانەوەی باڵەخانەکان بۆ ئەم مێژوو و سەردەمەی کەتێیدا دروستکراون. دەفرەکانی سەردەمەکانی پێش مێژوو هەمیشە زۆر بەجوانی دروستکراون: بەشێوەی دەستکرد دیزایینکراون و یەکجاریش بەڕەنگێکی بریسکەدار بۆیەکراون. لەگەل ئەمەشدا، (ڕەوڕەوە) تایەی خێرا بۆ یەکەمجار ٣٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داهێندرا و بەکاریش هێندرا. بۆیە لە دواتردا پارچەکان بەئەدازەیەکی زۆرگەورە و بەشێوازێکی هونەری بەرهەم هێندران، بەڵام ئەم بەرهەم هێنانە هونەریە پڕۆژەیەکی هونەری تاکەکەسی نەبوو. لەگەڵ ئەمەشدا، لەدەستگرتنی نموونەی کوپێکی چا یان ئاو خواردنەوە بۆ ئەوەیە کە بزانین کوپدروستکەری کۆن لە سەردەمی خۆیدا چی بینیوە کاتێک کوپەکە لە فڕنەکە هاتۆتەدەرەوە بەر لە هەزاران ساڵ، بۆ ئەوەی هەست بەوە بکەین کە کەسی نۆشکەرەکان هەستیان بەچیکردوە کاتێک کە کوپەکانیاب بەرەو لێوەکانیان بەرز کردوەتەوە. شوێنەوارناسەکانی نێو کێڵگە شوێنەواریەکان ئەندازەی سەر سامبوونیان بە پیشە کەلەپوریەکان لە هەمووان کەمترە، بە‌هۆی بەسەربردنی چەندین رۆژ لە ناو پیسی، گەرما، سەرما، بەڵام دەستکەوتەکەیان بریتیە لە دروستکردنی پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم شتانەی کە بەدەست دروستکراون لە هەزارساڵی رابردوودا، دوای ئەوەی خاوەنەکانیان جێیان هێشتن بەبێ ئەوەی بیانخەنە نێو کیسی پەرداخەکان یان سەندوقی تایبەتی هەڵگرتنی پەرداخەکانەوە.

وێنە: دەفرێکی بەدەست دروستکراوی زۆر جوان ڕازاوە لە ناوچەی ئارپاتشیا لە باکوری عێراق. هەزارەی شەسەم بەر لە زایین. وێنەی دی.١٧٣مم. مۆزەخانەی بەریتانی.

دوو وێنە: چەند کوپێکی ئاو خواردنەوە لە (گردی خەیبەر) لە باشوری عێراق. ١٥٠٠ سال بەر لە زایین. نزیکەی ١٢٥ ملم بەرزە، ئەم کوپانە بۆئەوە دروستکراون کە ئاویان تیا هەلبگیرێت و بخورێتەوە بەڵام کوپەکان بۆ دانان ناشێن لەبەر ئەوەی ناتوانن بەزەویەوە بوەستن. وێنەکانی پرۆژەی ناوچەی شوێنەوار ناسی ئوور.

دەبێت گەلێک پارچەی گەورەتری لە قوڕ دروستکراو بۆ ئێمە بەجێمابن. پەیکەری شێری پاسەوان لە بەردەم پەرستگای گەورە لە شادوبوم بابیلۆنی کۆن(گردی هارمەڵی نوێ کە لە ئێستادا لە ناوشاری بەغدایە) یەکێکە لەم شوێنەوارە مێژییانەی کە لە لەناوچوون ڕزگاری بووە.

The archaeological site of Shaduppum. Photo: Steve McCurry

لەگەل ئەمەشدا، لەم هەڵكۆڵینانەی ئەم دواییانەماندا لە نزیک ناوچەی ئور(گردی خەیبەرwww.urarchaeology.org ) کۆمەڵێک شتومەکی بچووک دۆزرانەوە کە لە کۆمەڵگایەکی ئیداری پارێزراودا دەرکەوتن کە لە لایەن کۆمەڵێک کارمەندی مەدەنی و سوپاوە داگیرکرابوو. ئەم شوێنە لە ڕووی کاری هونەریەوە زۆر دەوڵەمەند نەبوو، بەلایەنی کەمەوە هەندێک شتومەکی دێرینی دروستکراومان بۆ بەجێماون، بەڵام لەنێوان ئەم کەرەستە و شتومەکە دێرینانەدا هەندێکیان شتومەکی لە پارچە قوڕدروستکراوی لە قەبارەی گیرفانن کە هەریەکێکیان لە شێوەی وێنەیەک لەناو ئارامی دا. ئەم جۆرە پارچە شوێنەوارە مێژووییانە مێژوویەکی زۆرکۆنیان هەیە، بەڵام ئەم جۆرە شوێنەوارانە بەتایبەت دوو هەزار ساڵ بەر لە زایین باو بوونە. هەندێک جار ئەم ستایلانە بریتی بوونە لە ئاژەڵەکان، دێو و درنجەکان، تەنانەت دوانە ئاوێتەبووەکانیش، بەڵام ئەوانەی ئێمە هەریەکەیان کەسێکی هەیە.

وێنە: ئەم تابلۆ قوڕە لەقاڵبدراوە کەسێکی وەستاوی ئایینی نوێژکەری پیاو نیشاندەدات. ئەو جل و بەرگێکی فەرمی بابلی لەبەرایە و لەگەڵ بە بەری دەستی راستیەوە دەستی لە دەموچاویەوە نوساندوە وەک جۆرێک لە نیشاندانی ڕێزو ئیحتیرام. وێنەکە ٩٧ ملم بەرزە. وێنە: پڕۆژەی شوێنەوار ناسی ناوچەی ئور.

وێنە: پەیکەری ژنێک کە کراسێکی سوفی قورسی لەبەرکردوە، و شتێکیش لە دەوروبەری شان و ملیدا ئاڵاوە لە گەڵ کڵاوێک. ئێمە سێ دانە پریکەریی هاوشێوەی ئەمەمان لە تەل خەیبەردا دۆزیەوە، لەبەر ئەمە بەروونی دیارە کە ئەم پەیکەرانە لەم شوێنەدا دروستکراون. وێنە کە ٩٠ ملم بەرزە.

دوو وێنە: ئەم پەیکەری ئافرەتە هیچ شتێکی لەبەرانیە تەنها جگە لە پرچێکی خاو و خەندەیەک، ئەو هەردووک مەمکەکەی پیشکەش دەکات کە وەک ئاماژەیەکە بۆ خودایەکی نموونەیی بابلیەکان کە بە ناوبانگە بەوەی کە خودای پیت و بەرەکەتە. ئەم پەیکەرە زۆر ساکار و سەرەتایی یە، بەڵام ئەم پەیکەرە قەبارە پاکەت ئاسایە رۆژانەییە ڕێگەمان بۆ خۆشدەکات کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ سەیری روخساری ئەم پەیکەرە بکەین کە مێژوەکەی بۆ سێ هەزار و پێنج سەد ساڵ بەرلە ئێستا دەگەرێتەوە. وێنەکە: ١٢٢ ملم بەرزە.

گەلێک شتومەکی سادەی تریش هەن کە لە قوڕ دروستکراون: وەک هەندێک نموونەی ئاژەلەکان، یاری منداڵان، تەنانەت هەندێک شەقشەقۆڵەشمان دۆزیەوە، نۆڕینگە پزیشکی تیشک لە شاری ناسڕییە دەیان توانی کە وێنەی تیشکی ئەم گرێیانەبگرن کە دەنگەدەنگیان دروست دەکرد. زیاتر لەمەش لە ئێستادا ئامێرەکانی وێنەی تیشکی بەجۆرێک دیزایینکراون کە ڕێگەنەدەن تیشکێکی یەکجار زۆر بەکاربهێندرێت بۆ ئەنجامدانی یان گرتنی وێنەی تیشکی!

چوار وێنە: پڕۆژەی شوێنەوارناسی ناوچەی ئور.

چوار وێنە: پڕۆژەی شوێنەوارناسی ناوچەی ئور.

چوار وێنە: پڕۆژەی شوێنەوارناسی ناوچەی ئور.

چوار وێنە: پڕۆژەی شوێنەوارناسی ناوچەی ئور.

ڕەنگە ئەوانەی کە لە نێو پارچە شوێنەواریە قوڕینەکانی عێراقدا لە هەمووشتێک زیاترجێی سەرنج و تێرامان بن بریتیبن لەم تابلۆ شوێنەواریە قوڕینانانەی کە نووسینی مسماریان لەسەر نووسراوە، بەهۆی دروستکردنی پەستان لەسەرتابلۆ قوڕینەکان لە کاتێکدا کە هێشتا هەر تەڕن، لەگەل کۆتاییەکی سێگۆشەیی لە قامیش دروستکراو. ئەمەش لە بنەڕەتدا لە لایەن ئەوانەوە داهێندراوە کە بەزمانی سۆمەری قسەیان کردوە و هیچ پەیوەندیەک یان ڕەچەڵەکێکی نەبووە، و بەجۆرێک رێکخراوە کە ئەکەدیەکانیش پێی بنووسن لە کاتێکدا کە بابیلۆنی و ئاشوری تەنها شێوەزارن هەروەها پەیوەندی هەبووە لەگەڵ عەرەبی ئێستا و ئارامی و عیبریدا. بەهەزاران تابلۆی نووسینی لەم جۆرە لە مۆزەخانەکانی جیهاندا پارێزراون، بەڵام زۆرینەیان مەفهوم و سیاقێکی پشتڕاستکراوەیان نیە. ئێمە لە گردی خەیبەردا بایی ئەوەندە بەختمان هەبوو کە بتوانین ئەم شوێنە بدۆزینەوە کە نووسەرەکانیان تۆمارەکانی خۆیانیان تێدا هەڵگرتبوو، و لە ئێستادا مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراق نزیکەی دووسەد دانە لەم تابلۆ نووسراوە پشتڕاستکراوانەی هەن. ئەم تابلۆ نووسراوانە هەڵساون بە تۆمارکردنی چاڵاکیەکانی ڕۆژانەی کۆمەڵگای ئیداری: وەک رێژەی دانەوێڵە و ئاردی شایستەی پێشکەشکراو و سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی، لە نێویشیاندا ‘بۆ کۆشک’. ئێمە لەم تۆمارانەوە فێردەبین ئەو پیشە وپێگانە چیبوون کە بەشداربوون وەک : دەستەڵاتداری یەکەمی شار(ڕاگر)، نووسەر، چێشت لێنەر، کرێکاری جل شۆر، باخەوان، هیرالدا، بەرگدروو هەروەها چوار ژنی بەندەی چنین. و هێزەکانی پشتیوانی شاهانە. هەر لە درێژایی ئەمەدا فێری مێژوو دەبین: ساڵی خۆبەدەستەوەدانی پاشا ئەیاداراغالاما، کەئەمەش ١٥٠٠،ساڵ پێش زایین. سوود خوازی وەک ئەمەی کە هەیە، هەروەها ئەحکامەکانی و هێلە گشیتیەکانیشی کە جوانیەکی نایاب و هەستی سادەییمان پێدەبەخشن.

وێنە: گروپێک لە تابلۆی قوڕینی نووسراو کە دەگەڕێنەوە بۆ ١٥٠٠ هەزارو پێنج سەد ساڵ بەر لە زایین. ئەم پارچە نووسراوە شوێنەواریانە کاروباری رۆژانەی ئیداریەکانیان تۆمارکردوە لە گردی خەیبەردا، لە ماوەی مانەوەیان لە شوێنەکەدا. هەر لەوکاتە وە تاکو ٢٠١٦، روخساری پەیکەری ئاژەڵە هەڵکۆلدراوەکان رووشاون و بەمەش ئەرکی شوێنەوارناسە کان زۆر زەحمەتتر دەبێت. گەورەترینیان نزیکەی ٨٠٠ ملم بەرزە. وێنە: پڕۆژەی شوێنەوارناسی ناوچەی ئور.

زۆربەی ئەم شتومەکانە لە زەویەوە دروستکراون، بەڵام لە تێڕوانینی کەسێکی شوێنەوارناسدا ئەوە زەوی خۆیەتی کە ئەم تێڕوانینە جوانانەمان لە سەر ڕابردووی خودی خۆمان پێدەبەخشێت. ئەوە ئەم شێوازانەی نێو زەوین کە، ئەگەر بەشێوەیەکی دروست شیبکرێنەوە، نیشانمان دەدەن کە شوێنی ئەم باڵەخانانەی لە زەوی دروستکراون هەر بەزەویش دەورەدراون لە کوێ بوونە. بوونی باڵەخانەکان بەمانای داگیرکاری زەوی دێت لە لایەن مرۆڤەکانەوە، زەوی ئەم شوێنەیە کە ئێمە تیایدا هەموو ئەم شتانە دەدۆزینەوە کە مرۆڤەکان لە دوای خۆیاندا بۆ ئێمە بەجێیان هێشتوون.